ڕێژنە میدیا
ئەنجوومەنی باڵای گەنجان کە سەر بەنوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، قەرز بەگەنجانی بەهرەمەند دەدات، ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، قەرزەکە بەگەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت.
قاسم زالمی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەنجانو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای گەنجان ئاشكرایكرد، “لەچەند ڕۆژی داهاتودا پێدانی قەرز بەگەنجانی خاوەن بەهرەو توانای داهێنان ڕادەگەیهنین، کە لەڕێگەیەوە دەتوانین هاوکاریی گەنجان بین بۆ دەرخستنی تواناکانیان”.
بهوتهى قاسم زالمی، “سەرجەم گەنجانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەتوانن لەقەرزەکە سودمەندبن، مەرجی سەرەکیی ئێمەش بونی بەهرەی جیاوازو توانای داهێنانە لەگەنجەکەدا، لەڕۆژانی داهاتودا لینکی تایبەت بەو مەبەستە کارادەکرێتو سەرەتا گەنجی بەهرەمەند خۆی تۆماردەکاتو دواتر لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، پێداچونەوە بەزانیارییەکان دەکاتو لەسەر بنچینەی تواناو بەهرەکەیان، قەرزیان پێدەدرێت”.
ئهوهشى وت:”قەرزەکە بەگوێرەی تواناو داهێنانی گەنجان دەبێت، کە پێنج بۆ 20 ملیۆن دینار دەبێت؛ قەرزی 50 ملیۆنیش تەرخاندەکرێت کە ئەوەیان لەڕێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بەگەنجان دەدرێت”.
سەبارەت بەمەرجەکانیش بۆ پێدانی ئهو قەرزە، ڕاوێژکارهكهى سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لەڕۆژانی داهاتودا وردەکارییەکەی بڵاودەکەینەوە، بەڵام گرنگیی زیاتر بەو بەهرەو توانایانە دەدرێت کە لەبواری ئەلیکترۆنیو زیرەکی دەستکرددان”.
ڕۆژی 12ی ئابی ساڵی ڕابردوو، لەڕۆژی جیهانی گەنجاندا، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای گەنجانیدا، سوودانی هەمان ڕۆژ وتی، “ئامانج لەپێکهێنانی ئەو ئەنجومەنە؛ گرنگیدانە بەتوانای گەنجانو هاوکاریکردنیان بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان”.