کوردستانهەواڵ

تورکیا لە شەوی ڕابردوەوە 24 جار ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکردووە

ڕێژنە میدیا

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلولی 2024، کامەران عوسمان، سەرۆکی رێکخراوی ئەمریکی “CPT”  بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی  “لە شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە شێوەیەکی زنجیرەی و لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە 24 جار بۆردوومانی هەرێمی کوردستانی کردوە”.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی  کامەران عوسمان ئاماژەی پێکردووە، هێرشەکان بۆ سەر ئەم شوێنانەی خوارەوە بوون لە هەرێمی کوردستان:

– دامێنی گرێ بەهار و پشتی گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی.

– چیای حەوت تەبەق و گوندەکانی کەفنە مژێ و سپیندارێ و گیرگاشێ لە بەری گارێ لە قەزای ئامێدی.

– چیای کتکین و خواکوڕک لە قەزای سیدەکان.

– چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە سنوری قەزای چۆمان.

– دەورووبەری گوندی قەڵاتوکان لە سنوری قەزای پشدەر.

– هەواری ڕەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنوری قەزای ماوەت.

سەرۆکی رێکخراوی CPT  ڕاشی گەیاند ، “لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button