ڕێژنە میدیا
زانایانی بواری خۆراک جەختیان لە گرنگی شۆردن و توێکڵکردنی خەیار کردووەتەوە پێش خواردنی، بەو پێیەی لە کاتی بەرهەمهێنانیدا ماددەی قڕکەری پێوە دەکرێت بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان.
یلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی خۆراکی ڕوسی ڕوونیکردەوە “ئەو لێکۆڵینەوەیە زانستییەی زانایانی چینی ئەنجامیانداوە دەریانخستووە کە شۆردنی سەوزە و میوەکان پاشماوەی قڕکەرەکانیان بەتەواوی لانابات، چونکە ئەو قڕکەرانە دەتوانن بچنە ناو توێکڵی سێو و خەیارەوە بۆیە دەبێت بشۆردرێت و باشان توێکڵیان لێبکرێتەوە پێش ئەوەی بیانخوات”
سۆلۆماتینا ئاماژەی به وەشدا پاشماوەی قڕکەر لەسەر توێکڵی خەیار هەیە، پێویستە بە باشی بیشۆرێت یان بیکەیتە ناو ئاو و خوێوە بۆ ماوەیەکی کورت باسیشی لەوە کرد کە خەیار یارمەتی لابردنی چەوری و شەکری زیادە دەدات لە جەستەدا، کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و شکان، هەروەها پرۆسەی خوێن مەین باشتر دەکات لە ئەگەری خوێنبەربووندا.