ڕێژنە میدیا
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی و لە بەشێک لە فەرمانگەکانی ئەو شارە بەهۆی دواکەوتنی مووچە لەلایەن فەرمانبەرانەوە بایکۆتی دەوامی فەرمی کراو کاروباری هاوڵاتیان ڕایی نەکرا .
ئەمە لە کاتاێکدایە ئەمڕۆ ٦٣ ڕۆژی تەواوە فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانوی جۆراوجۆر مووچەیان وەرنەگرتوە
هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریەی دەست ڕێژنە میدیا کەوتوە هەریەک لە فەرمانگەکانی دادنوسی ٢ سلێمانی و دابەشکردنی کارەبا، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و ڕاییکردنی مامەڵەی بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان ڕاگیرا.
هەروەها چەند مامۆستایەک لە سنوری سلێمانی و کۆیە و ڕانیە دەڵێن ئەگەر دۆخەکە بەم شێوازە بێت بەداخەوە وەک ساڵی پار بەناچاریەوە ناتوانین لە وادەی خۆیدا بچینە هۆڵەکانی خوێندن و دەست بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بکەین و بەبڕیارێکی هاودەنگی مامۆستایان بایکۆتی دەوام دەکەن .