ڕێژنە میدیا
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بەڕێژنە میدیای ڕاگەیاند ، “ئەگەر ئەمڕۆ بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، سبەی یەکشەممە، لیستی موچەی مانگی تەمموز (مانگى حەوت) بڵاودەکەینەوە“.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ڕێژنە میدیا کەوتووە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، تائێستا ڕێكه‌وتنى كۆتایی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر پرسى موچه‌و به‌تایبه‌ت موچه‌ى مانگى حه‌وت نه‌كردوە .
هاوکات دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر میدیاکانی پارتى ئاشكرایان كردبوو، ڕۆژى 1ى ئه‌یلولى 2024 كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌كات، دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات‌و بڕیاریش بوو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه بۆ مانگى حه‌وت بڵاوبكرێته‌وه.
تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی تەواوی موچەی هەردوو مانگی تەمموزو ئاب (حەوت‌و هەشت)ی هەرێمی کوردستانی نەناردوە .
هاوکات ئه‌مڕۆ 62 ڕۆژه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌و تائێستاش واده‌یه‌كى دیاریكراو بۆ موچه‌كانیان دیارینه‌كراوه.