ڕێژنە میدیا
کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ دوای ماوەیەک ناڕەزایەتی و گوشار بەهۆی هاوسەرگیری زۆرەملێوە، لە گوندێکی شاری بۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا“.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە” شەیما ڕامێشکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی گوندی شێخلەری سەر بە شاری بۆکان، لە گوندی مەرجاناوێ سەر بە شاری میاندواو هەوڵی خۆکوشتنیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندوە ” ئەو منداڵە قوربانییە بە هەڵواسینی خۆی لە ماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و دوای ٤٨ کاتژمێر، دوێنێ هەینی تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە”.
دەشڵێت” شەیما ڕامێشک لە تەمەنی ١٤ ساڵان بە گوشاری بنەماڵەکەی ناچار بە قبوڵکردنی هاوسەرگیری زۆرەملێ لەگەڵ هاوسەرە گەورە ساڵانەکەی بە ناوی مەنسوور جەگەن کرابوو”.