ڕێژنە میدیا
سودانى بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌بى کە بڕیاریدا به‌خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنە تورکیەکە .
ڕێکەوتی 29ى ئه‌م مانگه، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ڕاگه‌یەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كاتژمێر 9:30ی سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له‌کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکدا دەستنیشانکردو دوای به‌دواداچون‌و زانینی ڕێڕه‌وه‌كه‌یی‌و گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندیی شاری كه‌ركوك كه چه‌ندان باره‌گای حكومی‌و ناوه‌نده ئابورییه‌و ئامانجه گرنگه‌كانی لێیه، سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگاداركرایه‌وه.
وتیشى:”دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، هاوكات زانیارییه‌كان له‌باره‌ی فڕۆكه‌كه بێفرۆكه‌وانه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه‌و ڕونبوه‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه، بۆیه له‌كاتژمێر 10:30 تێبینیكرا فڕۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركوك كه‌وتوه‌ته خواره‌وه‌و دەرکەوت فڕۆکەیەکی تورکیایەو تیمێکی کاری تەکنیکی لەبه‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان‌و بەرگریی ئاسمانی‌و خاوه‌نداریه‌تی فڕۆکەی بێفرۆکەوان پێکهێنرا بەمەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەیی‌و بارودۆخی ڕوداوەکە”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه شانه‌كه خۆى پاراستوه له‌وه‌ى ته‌ئكیدبكاته‌وه كه ئه‌وان به‌فه‌رمانى فه‌رمیى خستبێتیانه خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سوپاى عێراق له‌هێزى ئاسمانیى جه‌ختیكرده‌وه، به‌فه‌رمانى ئه‌و فڕۆكه‌كه‌ى توركیا خراوه‌ته خواره‌وه‌و هه‌ر زوش كاردانه‌وه‌ى توركیاى به‌دواى خۆیدا هێنا.
هه‌مان ڕۆژ 29ى ئابى 2024 ئۆنجو کێچێلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “لەهەماهەنگیداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ڕونکردنەوەی ڕوداوی خستنەخوارەوەی درۆنه‌كه‌مان لەشاری کەرکوک، چونكه لەگەڵ عێراق ئیرادەیەکی بەهێزی هاوبەشمان هەیە لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا”.
بەبڕیاری محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق‌و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانیكردوه به‌ده‌ستگیركردنى عەمید ڕوکن عەبدولسەلام حەمودی ڕەمەزان جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ـ ناوچەی باکور.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، “عەمید ڕوکن عەبدولسەلام حەمودی ڕەمەزان فه‌رمانیكردوه به‌خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه‌ى توركیا، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران نیگه‌رانه به‌و بڕیاره‌و ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ى وردى له‌گه‌ڵدا بكرێت”.