کوردستانهەواڵ

سکاڵا لەسەر شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی کۆیە – سلێمانی تۆمار دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

هاوڵاتیەکی شاری کۆیە لە تیرمیناڵی سلێمانی بەهۆی ئەوەی لەلایەن شۆفێرانی خەتەکەوە کڕین و فرۆشتنی پێکراوە و نەیان گەیاندوە سکاڵا تۆمار دەکات .

هاوڵاتیەکە دەڵێت ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو واتە (28/8/2024) ویستم لە سلێمانیەوە بگەڕێمەوە کۆیە، ئێوارەکەی نزیک سەعات 5 لە تێرمیناڵ بووم من یەکەم کەس بووم لەوێ بووم، دواتر نزیک سەعات 5:30 کچێکیش هات و بووین بە دوو کەس، دواتر نەفەری کۆیە نەهات هەتا نزیک سەعات 7:15 ئێوارێ ئیتر ئەو کاتە دوو نەفەر هاتن و بووین بە چوار کەس و دەبووایە سەیاق تەکسیەکە بڕوات، بەڵام دواتر سەیاقەکەی خەتی کۆیە-سلێمانی بەناوی (****) هات و گوتی من ئەو سێ کەسە دەبەمەوە و تۆ لەگەڵ سەیاقی دواتر وەرە، ئێستا نەفەرێکی تر دێت و دەبنە دوو کەس و یەکسەر بەڕێدەکەون.

هەرچەند گوتم من یەکەم کەس بووم لێرە بووم و حەقی من دەخۆن، بەس هەر گوێی پێ نەدا و سەیاقی دواتریش بەناوی (****) گوتی ئێستا دەببێتە دوو نەفەر دەڕۆین.

ئۆتۆمبێلی یەکەم پارەی چوار کەسی لەو سێ کەسە وەرگرت!

یانی پارەی زیاتری لێ وەرگرتن، لە کاتێکدا چوار کەس حازر بوون، بەس لەبەر بەرژەوەندی خۆیان وا دیارە لەنێوان خۆیان ڕێک کەوتبوون منی بەجێهیشت و ڕۆیشت

دواتر نزیک 7:40 نەفەرێکی تر هات و بووین بە دوو کەس لەسەر قسەی خۆی دەبووایە سەیاق تەکسیەکە بڕوات، بەس دیسان سەیاق تەکسیەکە بەناوی (*****) هات و گوتی ئەو کوڕەی تر کە تازە هات 20 هەزار دەدات و تۆش 15 هەزار بدە و یەکسەر دەڕۆین.

لەو کاتە زۆر زۆر توڕە بووم و گوتم یەک دینار زیاد نادەم!

ئیدی زۆر توڕە بووم و قەرارم دا لەگەڵ ئەوانە نەیەمەوە کۆیە یەکسەر شوێنەکەم بەجێ هێشت.

یەک لە سەیاق تەکسیەکانی تر هەر خەڵکی کۆیە بوو لەخەتی کۆیە-سلێمانی بەدوام کەوتبوو دەیگوت دەچییە کوێی سلێمانی من دەتبەم پارەی داخیلیەکەم بدێ!

منیش گوتم وازم لێبێنن پارەشم بدەنێ لەگەڵ ئێوە نایەم، ئیدی لە تێرمیناڵ هاتمە دەرێ و لەسەر جادە تەکسیەکم گرت بۆ ناو سلێمانی چوومە ماڵی خزمێک .
ئەم هاوڵاتیە دەڵێت بەیانیەکەی کە گەڕامەوە کۆیە بەرپرسی خەتی کۆیە-سلێمانیم ئاگاداکردەوە لە مەسەلەکە بەناوی (*****) بەس ئەویش هیچ ئیجرائاتێکی نەکرد، بۆیە قەرارم دا لە سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەم.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button