ڕێژنە میدیا
پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند ژنێکمان دەستگیر کردوە کە ویستوێتی کچەکەی خۆی بفرۆشێت بە 10 ملیۆن دیناری عێراقی .
بە پێی بەیاننامەیەكی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، دایکەکە بە ناوی “أ.أ.هـ” لەلایەن پۆلیسی پارێزگاكەوە دەستگیرکراوە، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی كچەكەی خۆی لەبەرانبەر 10 ملیۆن دیناردا فرۆشتووە.، بۆئەوەی بیبەخشێت بە گرووپێکی لەشفرۆشی و کاری لەشفرۆشی پێبکات.
پۆلیس دەڵێت، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و هەواڵگریی و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكرێت و دایك و كچەكە بەیەكەوە گیران و وتەیان لێ وەرگیرا و ددانیان ناوە بە تاوانەكەدا، لە ئێستاشدا لەلایەن پۆلیسەوە راگیراون و دادگایی دەكرێن.