ڕێژنە میدیا
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى کەمێک بەر لە ئیستا میدیاى فه‌رمى گۆڕان ئاشكرایكردوه، یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت‌و دواتر ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌كرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرچاوەیەک لەبانکى ناوەندى عێراق لقى هەولێره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، نوسراوى خەرجکردنى 270 ملیار دینارى دیکەى دەستەو وەزارەتەکان گەیشتوەتە بانکەکەیان‌و کۆى پارەى گەیشتوو تائێستا بۆ موچە گەیشتوەتە 819 ملیار دینار.
وتوشیه‌تى:”ئەم پارەیەى هاتوە نازانرێت بۆ کام مانگ‌و چ بەشێک لەموچەخۆران‌و فەرمانبەرانە‌و پەیوەندیی بە 36 ملیار دینارەکەى مانگى حەوتەوە نییە”.
سەرچاوەیەکیش لەئەنجومەنى وەزیرانه‌وه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ڕۆژى یەکشەممە دابەشکردنى موچەى مانگى حەوت دەستپێدەکات‌و ڕاستەوخۆ دواى کۆتاییهاتنى پرۆسەکەش، دابەشکردنى موچەى مانگى هەشت دەستپێدەکات.