کۆمەڵایەتی

ئەم حەوت هۆکارە وادەکات هاوسەران لە سەرجێی کردن بێزار بن بەتایبەت خانمان

ئەم بابەتە بۆ سەرو تەمەن ١٧ ساڵە

ڕێژنە میدیا

 

زۆرجار ئافرەتان لە حەزی سێکس دوردەکەونەوە و حەز بە ئەنجامدانی ئەو کارە ناکەن، بۆیە لەم بڵاکوراوەیەماندا چەند هۆکارێک ئاشکرا دەکەین کە وادەکەن ئافرەت لە حەزی سێکسی دووربکەوێتەوە.
لەوانەش:-

١-بەکارھێنانی حەبی دژە دووگیانی ھۆکارێکی باوە کە خانمان لەرووی سێکسیەوە لاواز دەکات، بۆیە پێویستە پێش بەکارھێنانی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان بەکاری بھێنیت تاوەکو زیانی لێ نەکەوێتەوە.

٢- گرفتی وشکیی زێی ئافرەت، ئەمەش وادەکات لەکاتی کرداری سێکسیدا بسوتێتەوە و ئازارەکەی وا بکات چێژ لە جوتبوونەکە نەبینێت.

٣- بەبەردەوامی سێکسکردن بەبێ گۆڕینی شوێن و شێواز، وردە وردە شەیدایی و حەز لای خانمان کەم دەکاتەوە.

٤- ھەستکردن بە خەمۆکی و بێزاری، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە لای خانمان، پێویستە سەرەتا سەردانی پزیشک بکەیت.

٥- زێدەڕۆیی لە خواردنەوە کھولیەکان، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە. پێویستە خانمان بزانن رێژەی دیاریکراوی خۆیان چەندە و ھەرگیز لەو رێژەیە لانەدەن کە دەبێتە ھۆی مەستبوون .

٦- ھەست نەکردن بە ورژاندنی سێکسی و ئارامی، ئەمەش بە وەرزشکردن و مەشقی بەردەوام متمانەی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە بە لاشەت، لەلایەکی دیش وا دەکات ھۆڕمۆنی تستۆستیرۆن زیاتر بڕێژێت.

٧- ئازار لەکاتی سێکسکردندا، لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بە بواری ئافرەتان ژنان بکەیت، تا ھۆکارەکانی ئەو ھەستکردن بە ئازارەت بۆ دیاری بکات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button