کوردستانهەواڵ

فەرمانی دامەزراندن بۆ ئەم دوو توێژە دەرکرا

ڕێژنە میدیا

 

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبنە گرێبەست.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی ئابی 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ژماره‌ (4142)، فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست ئیمزا كرد.

له‌ خاڵی یه‌كه‌می فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ “دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌پێی ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (10)ـی ساڵی 2019”.

هاوكات له‌ خاڵی دووه‌می فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا، هاتووه‌ “هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ڕاسپێردراون به‌ وردبینیكردنی لیستی ناوی وانه‌بێژان و ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنیان”.

25ـی ئابی 2024، مه‌سرور بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ، بڕیاری دا له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی حكومه‌ت، سه‌رجه‌م وانه‌بێژان كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 38 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، بكرێنه‌ گرێبه‌ست.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button