ئابووریکوردستانهەواڵ

زانیاری لەبارەی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمەوە گەیشت

ڕێژنە میدیا

بە گوێرەی زانیاریەکان ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوی بۆ بانكی ناوه‌ندی لقی هه‌ولێر كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی بڕی 36 ملیار و 105 دینار كه‌ به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگی ته‌مموز ناردویه‌تی بۆ بانكه‌كه‌.

بەغدا پێشتر ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردبوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا وەری نەگرتبوو.

لە نووسراوه‌كه‌دا هاتووە ، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پارەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی دارایی هەرێم لە بەغدایە بۆ تاوتوێكردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆران بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

هەروەها دوێنێ سێشه‌ممه‌ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 549 ملیار و 572 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئاب لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم چاوەڕێی تەمویلی مووچەی مانگی ته‌مموز بوو.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button