ئابووریکوردستانهەواڵ

هەواڵێکی نوێ سەبارەت بە مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا

 

ڕێژنە میدیا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بڕی (٥٥٠) ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی بڕی (٥٥٠) ملیار دیناریدا، بە مەبەستی دابینکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم.

بڕیارە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

لە کاتێکدا ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەت بەخۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە” لەسەر فه‌رمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مووچەی هەردوو مانگی (تەموز و ئاب)ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تا هه‌فته‌ی داهاتوو خەرجدەکرێت”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button