ڕێژنە میدیا
هەندێک کەس بەتایبەت کەسانی بەتەمن یان ئەو کەسانەی نزمیی فشاری خوێنیان هەیە، کاتێک دەیانهەوێ لە جێی خۆیان هەستن تووشی سەرگێژبوون، لێڵ بوونی چاو، بوورانەوە و شتی لەم چەشنە دەبن.
بەگشتی بەم کەسانە دەگوترێ هەوڵ بدەن هاوسەنگیی فشاری خوێنتان بپارێزن.
لەدرێژەدا بەشێک لە چارەسەرەکانی ئەم کێشەیە دەخەینە روو.
*هەوڵ بدەن بە رادەی پێویست پشوو بدەن
*کاتێک لە خەو هەڵدەستن سەرەتا هەندێک جەستەتان بجووڵێنن و ئینجا هەستنە سەر پێ و لەنەکاو ئەم کارە ئەنجام مەدەن.
*شلەمەنی بە رادەی پێویست بخۆنەوە، بە تایبەت ئاو.
*واز لە خواردنەوەی کحول بێنن.
*واباشە لە کتی خەوتندا سەرتان بەنیسبەت گشت جەستەوە هەندێک بەرزتر بێت.
*بەکارهێنانی خوێ دەتوانێ نیشانەکانی ئەم کێشەیە کەم بکاتەوە؛ هەڵبەت نابێ رێدەڕۆیی بکەین.
*وەرزشە سووکەکان سووڕی خوێن باشتر دەکەن و دیواری دەمارەکان گەورەتر دەکات ۆ ئەوەی خوێن لە شوێنکدا کۆ نەبێتەوە. کەوابوو وەرزش کردن لەیاد مەکەن.
ئامادەکردنی : پشکۆ کامەران