ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لەوەزارەتی داراییو ئابوریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە، لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەڕاگەیهندراوێکدا دەڵێت:”هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردوەو نەیگەڕاندوەتەوە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار”.
دەشڵێت، “هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێتو نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە موچەكەی ڕادەگیرێت”.
ئاگادارییەکە لەچەند خاڵێک خۆی دەگرێتەوە؛
1- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردوە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا خۆی لەبایۆمەتری تۆماربكات.
2- هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردوەو نەیگەڕاندوەتەوە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
3- هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێتو نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە موچەكەی ڕادەگیرێت.