کوردستانهەواڵ

گەشت کردن بۆ ئەو بەرپرسانە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە قەدەغە دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی باڵای حزبەکەی، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان نەکەن.

میدیاکانی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە ، گەشتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قەدەغەکراوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێک لەو بەرپرسانە فڕۆکەخانەکانی دیکەی وەك بەغدا، سلێمانی و کەرکووك بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات بەکاردەهێنن.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە ، سێ لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان هەڵوەشاندوەتەوە بەهۆی ئەوەی دەبوو لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەشتەکە بکەن.

لەبارەی هۆكاری ئەو بڕیارە پەیوەندی کراوە بە بەرپرسانی ئەو حزبەوە، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرابکەن، بەڵام ، بەشێک لە هۆکاری ئەو بڕیارە پەیوەندیی بە بابەتی ئەمنییەوە هەیە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button