کوردستانهەواڵ

ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە لە سەیسادق کرایە ئامانج و قوربانی هەیە

ڕێژنە میدیا / سلێمانی

 

کەمێک بەر لە ئێستا لە نزیک سەیدسادق فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و سوتا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند هێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی کردووەتە ئامانج و دوو سەرنشینی تێدابووە.

بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکانی ڕێژنە میدیا سێ کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button