کوردستانهەواڵ

درۆنەکانی تورکیا سنوری سلێمانیان بۆردومان کرد

ڕێژنە میدیا / سلێمانی

 

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای‌ توركیا جارێكی‌ تری سنوری‌ شارۆچکەی‌ ماوەتیان له‌قه‌زای‌ شارباژێری‌ سه‌ر به‌ شاری‌ سلێمانی‌ بۆردومانکرد .

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا زنجیره‌ شاخه‌كانی ئاسۆسیان له‌ قه‌زای ماوه‌تی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرد.

به‌پێی زانیاریە سەرەتاییەکان ، بۆردومانه‌كه‌ دووربووه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

ئه‌م بۆردوومانه‌ی‌ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ 22 ی ئابی 2024 توركیا دوو جار به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له‌ سنوری شارباژێڕ بۆردومانكرد.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button