کوردستانهەواڵ

ئایا کامێرای خال بۆ خاڵ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دادەندرێت ؟

ڕێژنە میدیا

بڵاوبەنەوەی هەواڵی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن سامان عەلی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان رەتکرایەوە .

سامان عەلی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بەمیدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە دانانی سیستمی کامێرای جێگیری خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و لە رێگەی کەلار- کفری دەکرێت، هیچ نووسراوێک بۆ ئەو مەبەستە نەگەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتیمان.

سامان عەلی دەشڵێت:” لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک گرێبەستی دانانی کامێرا لەسەر هیچ رێگەیەک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نەکراوە”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button