کوردستانهەواڵ

دوو کچی کورد بە کوژراوی تەرمەکانیان لە نزیک یەک دۆزرانەوە

ڕێژنە میدیا

 

تەرمی دوو ژنی گەنج لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک یەکتر دۆزرانەوە و سەرچاوەکانی هەواڵی دەڵێن” ئەو دوو کەسە چالاکی سیاسی بوون و رووداوەکە خۆکوژی نەبووە و کوژراون“.

بە گوێرەی هەواڵەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەو ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ تەرمی دوو ژنی گەنج بەناوەکانی( کیمیا شەکیبا، تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی و لەیلا زەند،تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری سنە،) لە نزیک گوندی وانیسەر لە سەلاسی باوەجانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە.

ئەو تەرمانە لە دووری نزیکەی سەد مەترێک لە یەکتر و لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون بەجێهێڵدرابوون.

هەندێک لە ناوەندەکانی هەواڵی ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو دوو کەسە چالاکی سیاسی بوون و ساڵی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پاشان لە کاتی گەڕانەوەیان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەتگیر کراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە نەزانراوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و زۆرێک لە سەرچاوەکانی هەواڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن” رووداوەکە خۆکوژی نەبووە و کوژراون”.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێک دا تەرمی کیمیا شەکیبا، لە گۆڕستانی نورئاوای سەڵاس باواجانی بەخاک سپێدرا و تەرمی لەیلا زەندی بۆ زێدی خۆی لە سنە گواسترایەوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button