کوردستانهەواڵ

ئافرەتە دڕندەکەی هەولێر کە ئەشکەنجەی منداڵە ٤ ساڵانەکەی دەدا دەسگیر کرا

ڕێژنە میدیا

 

ئاسایشی هه‌ولێر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١/٨/٢٠٢٤  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ “دوای ئه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵێكی بچووك له‌ لایه‌ن ئافره‌تێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ ، له‌ لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌دواداچوون ئه‌نجامدرا“.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاووه‌ كه‌ “ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی عیراقییه‌ و ناوی (ز. و. م.)ه‌ و خه‌ڵكی شاری به‌غداده‌، به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه‌ “به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیرمان كرد، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات كچێكی ته‌مه‌ن (4) ساڵانه‌ و منداڵی خۆیه‌تی و ماوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه‌”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button