ڕێژنە میدیا / هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئابی 2024، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دامەزراوەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس، دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 هەزار سیمکارتی بێ مۆڵەتدا گرتووە، کە بۆ کاری هەڕەشەکردنی ئەلیکترۆنی بەکارهێنراون“.
ئاماژەی بەوەشکرد، “110 کۆمپیوتەر دەستییان بەسەردا گیراوە کە بۆ هەڕەشە و بێزارکردنی ژنان بەکارهێنراون و وێنەی ڤیدیۆییان تێدا بووە”.
وتیشی، “چەندین ئافرەتیان لە کوشتن پاراستووە کە بەهۆی ئەو هەڕەشە ئەلیکترۆنیانەوە دووچاری بوونەتەوە. زۆر جار، ئافرەتان بەهۆی نامەیەک یاخود زەردەخەنەیەک دووچاری کێشەی گەورە بوونەتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن، بۆیە هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە ئەو ئافرەتانە بپارێزن و تاوانباریش بداتە دادگا”.