عێراقهەواڵ

ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا

 

محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی ئه‌ربه‌عینیه‌وه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25ی (ئاب/8)ی 2024 له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی سه‌رتاسه‌ری عێراق پشوی فه‌رمی ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕێنمایی ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ یەکشەممەی داهاتو ده‌ركردوه‌ لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان، كه‌ هاوکاته‌ لەگەڵ چله‌ی ئیمام حسێن (ئه‌ربه‌عینیه‌)

تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی 25ی (ئاب/8) له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێته‌ پشو یاخود نا.

ئه‌ربه‌عینیه‌ یان ئه‌ربه‌عینیه‌ی ئیمام حسێن، 20ه‌مین ڕۆژی مانگی سەفەرە، کە هاوکاتە لەگەڵ چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب لە شەڕی کەربەلا لەسەر دەستی سوپای عوبەیدوڵڵا بن زیاد، لە جیهاندا هەمو ساڵێک لەلایەن شیعەکانەوە ماتەمینی بۆ دەگێڕدرێت بۆ یادکردنەوەی حسێن و بنەماڵەکەی و هاوەڵەکانی.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button