کوردستانهەواڵ

دەستدرێژی کرایەوە سەر خاکی هەرێم و ئەم دوو گوندە بۆردومان کران

ڕێژنە میدیا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری قەزای شارباژێڕ بۆردوومانکرا، وەک قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی پێدا، بۆردوومانەکە زیانی نەبووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند ، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئابی 2024 بە فڕۆکە دووجار سنووری گوندی قامیش و گەڵاڵەیان بۆردوومانکردووە”.

قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆردوومانەکە کۆتایی هاتووە و زیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەمە سێیەم جارە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری قەزای شارباژێڕ دەکەن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button