ڕێژنە میدیا
چەند کارمەندێکی ئاسایشی یەكێتی هێرش دەکەنە سەر میدیکار و ڕۆژنامەنوس ئەڤین عەتاو چەند شوێنێکی جەستەی ئەو كچە پەیامنێرە دەشكێنن .
شەو رابردوو لەكاتی كوژرانی كۆڵبەرێك لە هەورامان كۆمەڵێك گەنج هێرش دەكەنە سەر قوڵەیەكی پاسەوانی سنوور، ئەڤین عەتا پەیامنێریش بەمەبەستی رووماڵ دەچێتتە ئەو شوێنە بەڵام بەشێوەیەکی زۆر نائەخلاقیانە هێرشی دەکرێتە سەر و دەست و قۆڵی دەشکێنن .
لە ئیستاشدا هیچ لایەنێکی فەرمی و داواکاری گشتی سەبارەت بەم ڕووداوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە و ئەو تۆمەتبارەی قۆڵی پەیامنێڕی کەنالی زوومی شکاندوە دەسگیر نەکراوە .
ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا بۆ کاری ڕاگەیاندن سەبارەت بەم ڕووداوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕیت و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ خاتوونی هاوپیشەمان دەخوازێت و داوا لە بەرێوبەری ئاسایشی گشتی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی دەکات , بەزووترین کات ئەو کارمەندەی ئازاری ئەو پەیامنێرەی داوە ڕاپێچی دادگا بکرێت و بەسزای یاسایی خۆی بگەیەندرێت و قەرەبوی مادی و مەعنەوی هاوپیشەمان خاتوو ئەڤین بکرێت .
ڕێژنە داوا لە سەرجەم هێزە ئەمنیەکان ئەکات , کە ئەخلاقیانە و مرۆڤایەتیانە هەلسوکەوت لەگەڵ پەیامنێران و هاولاتیانی هەرێم بکەن , ئەوانە هاوڵاتی هەرێمن نەک داواکراوی ئیرهاب و بازرگانانی بەقاچاغ بردنی نەوت و مادەی هۆشبەر .
لەم ڤیدیۆیەدا وردو درشتی ڕووداوەکە لە زاری ئەڤین عەتای پەیامێرەوە ببیستن