ڕێژنە میدیا
به تۆمه‌تی فرۆشتنی زه‌وی موڵكی گشتی، سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌ی سه‌نگه‌ر له ئیداره‌ی راپه‌ڕین و دوو خاوه‌ن نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له‌لایه‌ن ئاسایشی راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستگیر كران.
میدیاکانی سلێمانی له‌و باره‌وه لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویان کردەوە : “بە تۆمەتی فرۆشتنی زەوی موڵکی گشتی سەرۆکی شارەوانی ناحیەی سەنگەسەر و دوو خاوەن نوسینگە لەسەر فه‌رمانی دادوەر لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە دەستگیر کراون و دوێنێ بە بڕیاری دادوەر و بە کەفالەت ئازاد کراون”.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە ، “خاوەن نووسینگەکان ماوەی 18 رۆژ بووە دەستگیر کراون و سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش سێ رۆژ بووە دەستگیر کراوە، دوێنێ یه‌كشه‌ممه بە کەفالەت و بە بڕیاری دادوەر ئازاد کراون”.
ئاماژەی بەوەشدا ئازاد کردنیان بە کەفالەت بە مانای ئازاد بوون و داخرانی دۆسیەکانیان نایەت و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامی دەبێت.