ئابووریکوردستانهەواڵ

گوژمەی یەکەمی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشت

ڕێژنە میدیا

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دەست ڕێژنە میدیا کەوتوە  سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكردوه‌، کەمێک پێش ئێستا یەکەم گوژمەی موچەی مانگی تەمموز (حەوت)ی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”، به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، بڕى پاره‌كه‌ زۆر كه‌مه‌و ته‌نها سێ ده‌سته‌ موچه‌یان بۆ ڕه‌وانه‌ كراوه‌.

بە گوێرەی سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، یەکەم گوژمەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم گەیشتوه‌ته‌ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق‌و بڕى پاره‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ملیارێک‌و 426 ملیۆن‌و 915 هەزار دینار.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت:”ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ موچه‌ى دیوانى چاودێرى دارایی‌و ده‌سته‌ى ژینگه‌و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی هه‌رێمى كوردستانه‌”.

بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق یەکەم گوژمەی موچەی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێم بنێرێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک نەخرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی فیدراڵی.

ماوەی زیاتر لە 45 ڕۆژ بوو وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی تەمموز (حەوت)ی هیچ فەرمانگەو وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خەرجنەکردبوو؛ سەرەڕای ئەوەی چەند هەفتەیەک بوو پرۆسەی وردبینی لەلیستی موچە تەواوببوو.

لەدوایین کۆبونەوەی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، تەیف سامی دڵنیاییداوە لەوەی دواکەوتنی موچە پەیوەندیی بەنەبونی پارەی نەختینەوە نییەو پارەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی موچە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی؛ هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن‌و 114 هەزارو 194 موچەخۆری هەیەو کۆی موچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار.

بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم‌و فیدراڵ، پێویستە هەرێمى کوردستان تەواوى داهاتى ناوخۆو 50%ى داهاتە خاڵە سنورییەکان ڕادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات؛ لەبەرامبەردا بەغدا مانگانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابیندەکات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button