کوردستانهەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیمون لەهەرێم ڕابگەیەندرێت

ڕێژنە میدیا

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراویان لەبارەی نەخۆشیی ئاوەڵەی مەیمون نییە‌و بەوردی چاودێریی دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ئامادەباشیی‌و ئامادەکاریی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشییەکە دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خۆپارێزیی‌و تەندروستی‌و بەشە پەیوەندیدارەکان‌و نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبوەوە.

به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوی ئەو وەزارەتە “لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بڵاوبونەوەو سەرهەڵدانی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیمون کرا کە ئێستا لەنزیکەی 25 وڵاتدا هەیە، دوای تاووتوێکردن‌و شیکردنەوەی نەخۆشییەکە، بڕیاردرا کە ئەمڕۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزیی‌و ئامادەکاریی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی ڕابگەیەنرێت.

هاوکات بڕیاردراوه‌ لیژنەی باڵای یەک تەندروستی (One Health) کە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی‌و وەزارەتی کشتوکاڵ دابنرێت.

ئەو وەزارەتە ئاشکرایکردوە، بڕیارێکی دیکەیان ئەوەیە، پەیامەکانی تەندروستیی بەهاوڵاتییان‌و گەشتیاران بدرێت بۆ هۆشیاری تەندروستیی‌و هەڵمەتی ڕاگەیاندن‌و ڕۆشنبیریی تەندروست بکرێت لەگەڵ دابینکردنی تێستی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەهەموو ئەوانەش لایەنە پەیوەندارەکان لەم ڕێکارانە ئاگاداربکرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئاوەڵەی مەیمون لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، بەوردی چاودێریی دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەن‌و تەواوی ئامادەباشی‌و ئامادەکاریی دەکەن، لەهەر حاڵەتێکیشدا ڕای گشتی لێ ئاگاداردەکەنەوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button