کوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سبەی دەست لەکار دەکێشێتەوە

ڕێژنە میدیا

دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ماڵئاوایی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت.

دڵشاد عومه‌ر، رایگه‌یاند: “بڕیارەکە پەیوەستبوو بەداگیر نەکردن و گەڕاندنەوەی ئەو 182 دۆنم زەوییەی کەلەئامادەیی کشتکوکاڵی بەکرەجۆ بوو، من زۆر بەرگریم کرد، بەڵام وەک لە رابردوو وتم بە چەند رێگەیەکی نایاسایی  ئەو زەویە بەنرخ و نایابە درا بەوەبەرهێنەرێک لەبەرامبەر مشتێک پارە”.

وتیشی: “لەبەر ئەم زوڵمەی لەکەرتی گشتی و سلکی پەروەردە ده‌کرێت بڕیارمدا سبەینێ 19ی مانگ ماڵئاوایی له‌ پۆسته‌كه‌م بكه‌م وەک پێشتر بڕیارمدابوو دەستلەکار بکێشمەوە دەورو تەسلیمی خۆم دەکەم هەموو شتێکیشم لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕانیش بڕاندوه‌تەوە، رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ ده‌وام ناكه‌م”.

باسی له‌وه‌شكرد: “پێشنیاز کراوە کەسێکی تر لە جێگەکەمان دابنرێت، چونکە ئەو پۆستە پۆستی بزوتنەوەی گۆڕانەو منیش هەر لەسەر ئەو رێ و رێبازەی خۆم لەناو بزوتنەوەی گۆڕان درێژە بەکاروانی چاکسازی بەگژداچوونەوەی زوڵموو ستەم دەدەم”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button