پەروەردەیی

بەم هەنگاوانە چارەسەری قەڵەوی منداڵەکەت بکە

ڕێژنە میدیا

 

قەڵەوی کێشەیەکی جیهانییە و تەنها لە گەورەکاندا سنوردار نییە، دەرکەوتووە نزیکەی ١٥ ملیۆن منداڵ و هەرزەکار لە ئەمریکا قەڵەون و ئەمەش بە نزیکەیی یەک لە هەر پێنج منداڵێکە.

ماڵپەڕی “ويب طب” چەند ئامۆژگاریەکی پسپۆرێکی ئەمریکی دەخاتە روو بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی منداڵان.

ئاماژە بەوە دەکات دایک و باوکان هەندێک رێوشوێن بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی قەڵەوی لە منداڵاندا، چونکە قەڵەوی منداڵان نەخۆشییەکی درێژخایەنە و ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت مەترسی و ئاڵۆزی تەندروستی زۆری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان زیاتر دەکات، گرینترین چارەسەرەکانیش بریتین لە:

١. ئەنجامدانی وەرزش، واباشە وەرزشی پێویست ئەنجام بدرێت بۆ ئەو منداڵانەی قەڵەوییان هەیە، نزیکەی ١٥٠-٣٠٠خولەک لە هەفتەیەکدا.

٢. خواردنی خۆراکی تەندروست، بە خواردنی ئەو خواردنانەی پڕن لە بەهای خۆراکی و رووەکی، نەک خۆراکی ئامادەکراو.

٣. کەمکردنەوەی خواردنی بێسوود، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە شەکر و سۆدیۆم و چەوری و کالۆری ناپێویست.

٤. خەوتنی پێویست، خەوی پێویست یارمەتی منداڵ دەدات بۆ تەندروستییەکی باشتر و بوونی وزەیەکی پێویست بۆ وەرزشکردن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button