جیهانهەواڵ

کاتی کۆتایی هاتنی جەنگ لە غەزە ڕادەگەیەندرێت و ئەگربەست دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

كەناڵی عەرەبییە ئاشكرایدەكات، پێدەچێت رێككەوتن لەسەر ئاگربەستی جەنگی غەززە بكەوێتە كۆتایی هەفتەی داهاتو.

لەراپۆرتێكدا، كەناڵی عەرەبییە رایگەیاندوە؛ دوای ئەو كۆبونەوە ئەرێنییەی دوێنێ هەینی لە (2024/8/16) بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە و ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان ئەنجامدرا، پێدەچێت لە كۆتایی هەفتەی داهاتو راگەیاندنی ئاگربەست بڵاوبكرێتەوە.

بەرپرسێكی ئەمەریكی لە راپۆرتەكەی عەرەبییە وتویەتی؛ جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جەختی كردوەتەوە، پێویستە بەزویی رێكەوتنەكەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل واژۆ بكرێت و\بۆ ئەوەی كۆتایی بەجەنگ بهێنرێت هەروەها ئازادكردنی بارمتەكان بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس بە ماڵپەڕی ئاکسیۆس-یان راگەیاندوە: حەماس ئامادەیە كە بڕگەكانی رێككەوتنەكە بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە جێبەجێ بكات.

ماڵپەڕەكە رونیکردەوە، پێشنیازێكی نوێ لە كۆبونەوەكەی دۆحە خراوەتەڕو، كە باشترینە و گرەنتی ئازادكردنی زیندانیان و باشتر كردنی دۆخەكە و کەمکردنەوەی ئازارەکانی غەززە دەکات.

بەرپرسانی حەماس جەختیانكردوەتەوە، پێشنیازەكە ئەو پرسە هەڵپەسێردراوانە لە ئەنجامی گفتگۆكانی شەش هەفتەی رابردو چارەسەر دەكات كە نەتوانراوە یەكلایی بكرێنەوە، بەتایبەتی لیستی زیندانییەکان و گۆڕێنەوەی دیلەكان.

كەناڵی عەرەبییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەو چوارچێوەیەشدا و لە قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكەدا بەرپرسانی تەلئەبیب رەزامەندیان لەسەر ئازادكردنی ژمارەیەك لە زیندانە فەلەستیینەكان دەربڕیوە.

دوێنێ ئێوارە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هێشتا رێككەوتن نەكراوە، بەڵام رێكەوتن لەسەر ئاگر بەستی جەنگی غەززە و ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان لەهەمو كاتێك نزیكترە، هەروەها جەختی كردەوە، چانسی سەرکەوتن بۆ رێككەوتن هەیە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button