ڕێژنە میدیا
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناچێت به‌ته‌نگ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌شڵێت، “له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا نزیكه‌ی 100 ملیار دیناریان خستوه‌ته سه‌ر موچه، به‌غدا ده‌پرسێت به‌بێ چی یاسایه‌ك و ئه‌و 30 هه‌زار كه‌سه كێن زیادكراون؟“.
عومه‌ر گوڵپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بە میدیاکانی ڕاگەیاند “هه‌رێمی كوردستان ناچێت به‌ته‌نگ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، موچه ته‌نها به ته‌وین رزگاری ده‌بێت له هات و نه‌هات، ته‌وتین بڕیاری دادگای فیدڕاڵییه و نه ده‌ستكاری ده‌كرێت و نه هه‌موار ده‌كرێته‌وه ئه‌و بڕیار ناگۆڕدرێت، لیستی موچه‌ی هه‌رێم خراپن و كه‌موكوڕی زۆریان تیادایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ناچێت به‌ده‌نگ بڕیاری ته‌وتینه‌وه با خۆی موچه بدات، تائێستا خۆی نه‌وت ده‌فرۆشێت به‌تانكه‌ر و داهاتی ناوخۆیان هه‌یه، ئه‌وان نه‌خۆیان ده‌توانن موچه بده‌ن و نه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش خراپتر تا جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌بێت لیستی پاكی موچه هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌رجارێك لیستی موچه ده‌نێرێت چه‌ند هه‌زار كه‌سێكی جیاوازه.
عومه‌ر گوڵپی باسی له‌وه‌شكرد، “له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا نزیكه‌ی 100 ملیار دیناریان خستوه‌ته سه‌ر موچه، به‌غدا ده‌پرسێت به‌بێ چی یاسایه‌ك و ئه‌و 30 هه‌زار كه‌سه كێن زیادكراون؟”.
ئه‌وه‌شی وت، “هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا دو ترلیۆن و 100ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هه‌بوه به‌بێ نه‌وت، كه‌س نازانێت داهاتی نه‌وت چه‌نده و به هیچ كه‌سیش ناڵێن ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌وت چه‌نده”.