ڕێژنە میدیا
بڕیاردەری ئەنجومەنی فەتواى ههرێم لهپهیامێكدا ڕایدهگهیهنێت، “ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی فەتوا بۆ ڕێکخستنی شەرعیی کاری کۆمپانیاو بریکارەکان دەریکردون، بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان توشى کێشەوگرفت نەبنەوەو فێڵییان لێنەکرێت”، دهشڵێت:”کاری بریکاریی گشتی (وكاله عامه)و وهرگرتنى پاره بهناوى شیرینى چایچى لهكۆمپانیاكانى كڕینو فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کارێکی ناپەسەندەو پێچەوانەی شەرعەو حهرامه“.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگهیاندبوو، “لەماوەی داواییدا چەندین کێشەوگرفت دروستبونە، بەو هۆیەوە لەدانیشتنی ژمارە شهش، چەند ڕێنماییەکی شەرعی پێویستی ڕاگەیهنرا سەبارەت بەکاروباری کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەی چی دیکە کێشەوگرفت لەمامەڵەکردن لەچوارچێوەی شەرعییەوە دروستنەبنو وكاله عامهش بهههموو شێوهیهك پێچهوانهى شهرعه”.
لهوبارهیهوه د.حەسەن پشدەری بڕیاردەری ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم ڕایگەیاند، “ئەو فەتوایە دوای ئەوەهات کە خاوەنکارانو کۆمپانیاکان گرفتێکی زۆریان بۆ دروستبوو لەئەنجامی پابەندنەبون بەشەرعو یاساوە، ههر لهو ڕوهوه کێشەکانی هاوڵاتییان هاتنە لیژنەکانو لقەکانی فەتوا، ئەنجومەنی باڵای فەتواش بەپێویستیزانی هەندێک داڕشتەو یاسای شەرعی ڕونبکاتەوە بۆ کۆمپانیاکانو هاوڵاتییان”.
دەشڵێت:”ئەنجامدانی کاری بریکاریی گشتی (وكاله عامه)، کارێکی ناپەسەندەو پێچەوانەی شەرعە، چونکە هەندێک بریکار چون کاریان لەسەر موڵکی دیکەی هاوڵاتییان کردوه، خەڵکیان خەڵەتاندوهو هەندێکیان فێڵیان لەخەڵک کردوه”.
بهوتهى د.حەسەن پشدەری، “ئەو کۆمپانیایانەی کە مەرجی پێشوەختە دادەنێن لەنێوان کڕیارو فرۆشیار، بەدانانی بڕە پارەیەک لەکاتی پەشیمان بونەوە، پێچەوانەی شەرعە، پێویستە کۆمپانیاکانی خانوبەرەو بیشتەجێبون چاودێریی لقەکانی کۆمپانیاکانی خۆیان بکەن بەتایبەت لەکڕینو فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبون بۆ ئەوەی چەندجارێک یەکەیەکی نیشتەجێبون نەفرۆشرێتو فێڵ لەهاوڵاتییان بکرێت”.
ئهوهشى وت:”بهگوێرهى بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەتوا، وەرگرتنی شیرینی بەناوی چایچی لەکۆمپانیاکانی کڕینو فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، کە جارێ وا هەیە کڕیار، چاش ناخواتەوە، خواردنی ماڵی موسڵمانانەو پێچەوانەی شەرعە، وەکو ئەوە وایە بەزۆر پارەکەی لێ وەردەگیرێت، ئەو پارەیە حەرامە ئەگەر بەتەواوی دڵی خۆی نەیبەخشێت”.