ڕێژنە میدیا
بهرێوهبهری ئاسایشی ههولێر سهبارهت به بەخشینەوەی چەک لە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە هەموو کەس و لایەنەکانی ئاگادار كردهوه لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەخشینەوەی چەک دوور بکەونەوە، بە پێچەوانەوە یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.
بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکان و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی وردبینی لە لیستی کاندیدان و پەسەندکردنی کۆتایی ناوەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.
رۆژی ههینی بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هەرکەس و لایەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، چەک ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت و وتی: هیوادارین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕوو نەدات و وەک خۆی بەڕێوە بچێت، داواشی لە لایەن و حزب و كەسایەتییەكان كرد، بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە ڕێگە پێدراو نییە.