Uncategorisedعێراقهەواڵ

زەنگی مەترسی لە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق لێدرا مەترسی هێرش هەیە

ڕێژنە میدیا

 

هێزەکانی ئەمریکا لەبنکەی سەربازی عەین ئەسەدی سنوری پارێزگای ئەنباری عێراق ئامادەکاریی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی موشەکی‌و درۆنی دەکەن‌و ته‌واوى بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ خرایه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویانکردوەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لەبنکەی سەربازی عەین ئەسەد، دەستیان بەمەشق‌و ئامادەکاریی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی قورسی موشەکی‌و درۆنی کردوە، چونکە ئەمریکییەکان گومانیان وایە لەماوەیەکی کەمی داهاتودا بنکەکە ڕوبەڕوی هێرشی فراوانی گروپە میلیشیاکان دەبێتەوە.

ئامادەکارییەکانی بنکەی عەین ئەسەد لەکاتێکدایە، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەنوێترین زانیاریی سەبارەت بەوادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکانی ڕایگەیاندوە، هەرچەندە نزیکبوینەتەوە لەڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکان، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ئەمدواییە، ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق دواخراوەو بڕیارە لەئەیلولی 2025 بەفەرمی کۆتایی بەکارەکانی هاوپەیمانییەکە بێت.

هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان له‌وه‌كردوه‌، سەربازە ئەمریکییەکان لەبنکەی عەین ئەسەد جێگیرن‌و دەستیان به‌جموجوڵ كردوه‌ وەک ئامادەکارییەکی پیشوەختە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی گروپە میلیشیاکان بێت یان لەدەرەوەی عێراق هێرشی موشەکیان بکرێتەسەر.

کاتژمێر 9ى شەوی 5ی ئەم مانگە، لەشارۆچکەی حەدیسەی سنوری پارێزگای ئەنبار هێرشی موشەکی کرایەسەر بنکەی عەین ئەسەدو بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، چەند سەربازێکیان لەو هێرشەدا بەسوکی برینداربون.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button