ڕێژنە میدیا
دوای 10 رۆژ لە دەستنیشانكردنی وەك جێگری سەرۆككۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیجی، محەمەد جەواد زەریف دەستی لەكاركێشایەوە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی ئێران، كە رۆژی 1ی ئەم مانگە، لەلایەن مەسعود پزشكیان-ەوە وەك جێگری سەرۆككۆمار بۆ كاروباری ستراتیجی دەستنیشان كرا، دەستی لەكاركێشایەوەو لە راگەیەندراوێكدا هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ ئەو گەڕاندەوە كە نەیتوانی ئەو بەڵێنە بباتەسەر كە پێشتر دابووی بۆ گرنگیدانی زیاتر بە ژنان و گەنجان و نەتەوە جیاوازەكانی ئێران.
جێگری سەرۆككۆماری ئێران راشیگەیاندووە: لەكارەكانی خۆم رازی نیم و شەرمەزارم.
محەمەد جەواد زەریف، كە بەیەكێك لە دیپلۆماتكارە ناودارەكانی ئێران دادەنرێت، ساڵی 2002 نوێنەری وڵاتەكەی بووە لە نەتەوەیەكگرتووەكان و بۆماوەی پێنج ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە، ساڵی 2013 لەلایەن حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئەوكاتی ئێران، پۆستی وەزیری دەرەوەی پێدراو تا ساڵی 2021 لە پۆستەكەیدا مایەوە، پێشترو لەساڵی 1992 لە سەردەمی سەرۆكایەتی هاشمی رەفسەنجانی، جێگری وەزیری دەرەوە بووە تاساڵی 2002.