عێراقکوردستانهەواڵ

هۆشداری دەدرێت بە حزب و لیست و کانیدە سەربەخۆکانی هەرێم

ڕێژنە میدیا

 

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق هۆشداری‌ توند ده‌داته‌ لیست و قه‌واره‌ و كاندیده‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ڕێژنە میدیا کەوتوە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات، هۆشداری داوه‌ته‌ لیست و كاندیدانی هه‌ڵبژاردن تا به‌ر له‌ راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، هه‌موو جۆره‌ بانگه‌شه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا و شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.

بەگوێرەی زانیاریەکان كۆمسیۆن په‌یامی داوه‌ته‌ لیست و قه‌واره‌ و كاندیده‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كۆمسیۆن، ئاگادری‌ كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ون و بانگه‌شه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ لیژنه‌ی چاودێری هه‌یه‌ و ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ تۆمار ده‌كات.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ڕۆژی 20-10-2024، به‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button