ڕێژنە میدیا
ئەمڕۆ فەرهاد پیرباڵ ڕایگەیاند ، بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان بەرنامە و پلانی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە ئەگەری دەرچوونیدا دەیخاتەڕوو.
فەرهاد پیرباڵ گوتی، ”پلان و بەرنامەکانم پەیوەندییان بە مافی جووتیاران، کرێکاران و کاسبکارانەوە هەیە. لە وڵاتانی دیکە حیزبێکی تەواو هەیە بەرگری لە کرێکاران دەکات، بەڵام لێرە ئەمەم نەبینیوە.”
پیرباڵ ئاماژەی بەوە کرد، ”هەست دەکەم بچمە پەرلەمان ئەرکم زۆر قورس دەبێت. پێویستە هەر کەس بەربژێر دەبێت، لەگەڵ خۆی ساخ بێتەوە کە دەیەوێت نوێنەرایەتیی کامە چین و توێژێکی کۆمەڵگە بکات”.
ئاماژەشی بەوەکرد ، ”پێویستە بچمە پەرلەمان، بەڵام لە ئێستاوە پلانەکانم ئاشکرا ناکەم و جارێ زووە”. گوتیشی، ”گوێ نادەمە خەڵک. هەموو شتێک بە دەست خودایە. هیچ بەڵێنێک نادەمە خەڵک، هەموو شتێک دەدەمە دەست خودا و بە تەمای خودام”.
کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لیست و بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد. زۆربەی ئەوانەی لە تیروپشکەکەدا ژمارەیان پێدرا بەربژێرانی سەربەخۆ بوون کە فەرهاد پیرباڵ ژمارەی 189ـی پێدرا.