جیهانهەواڵ

وڵاتێکی زلهێز هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکات و دەڵیت تانکەکانمان توانای ئەوەیان هەیە بگەنە ئەڵمانیا

ڕێژنە میدیا

هێرشە کتوپڕەکەی ئۆکرانیا لە ناوچەی کورسک لە چوارچێوەی خاکی ڕوسیا توڕەیی ڕاستەقینەی مۆسکۆی لێکەوتەوە، ئەوەش لە لێدوانەکانی دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆک وه‌زیرانی پێشوی ڕوسیا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، دەرکەوت، ده‌ڵێت، “تانکەکانمان توانای ئەوەیان هەیە بگەنە بەرلین“.

دیمیتری مێدڤێدێڤ باسی له‌وه‌كردوه‌، تانکەکانی ڕوسیا توانای ئەوەیان هەیە بگەنە حەوشەی باڵەخانەی ڕایخستاگ لە بەرلین، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دەرکەوتنی زرێپۆشی ئەڵمانی لەنێو یەکەکانی ئۆکرانیا لە شاری کورسک.

مێدڤێدێڤ بابەتێکی ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، کە باسی گەڕانەوەی تانکەکانی ئەڵمانیای کردبو بۆ خاکی ڕوسیا دوای 80 ساڵ، بە “تۆڵەسەندنەوە” وەسف کرد.

مۆسکۆ ئاماژەی بەوەکردوه‌، ئۆکرانیا بە زرێپۆش هێرشیکردە سەر ناوچەی کورسک لە باشوری ڕوسیا، بەڵام سوپا وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و پارێزگاری ناوچەکەش دۆخی سنوری بە “لەژێر کۆنترۆڵدا” وەسفکرد.

ئەلێکسی سمیرنۆڤ، پارێزگاری کاتی ناوچەی کورسک ڕایگەیاندبو، لە ئەنجامی شەڕەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 20 کەسیش برینداربون، بەرپرسێکی باڵای مافی مرۆڤیش ڕایگەیاند، شه‌ش منداڵ لە نێو بریندارەکاندا بون.

سەرەتای ئەمساڵ ئەو هێزانەی خۆیان بە هێزی نیمچە سەربازی خۆبەخش وەسف کرد کە شانبەشانی ئۆکرانیا شەڕ دەکەن، دەستدرێژییەکی گەورەیان کردە سەر بەشێک لە ناوچەکانی بەلگۆرۆد و کورسک.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button