ڕێژنە میدیا
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە جۆرێکی بەناوبانگی چەرەساتی ئاشکرا کردووە کە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی چەرەسات دەخۆن، کێشیان کەمتر زیاد دەکات و ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی کەمترە.
بیانکا تامبورێلۆ پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت ” چەرەسات خۆراکێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە پڕە لە چەورییە تەندروستەکان، کە هەستکردن بە تێربوون بەرزدەکاتەوە بڕێکی باش کالۆری تێدایە،بەڵام پێویستە یەک بۆ دوو ژەمی کەم بخۆیت لە رۆژێکدا”
جەختی لەوە کردووە دوو دەنک بادەم نزیکەی زیاتر لە حەوت گرام ریشاڵی تێدایە، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی وەک بادەم یارمەتی کەمکردنەوەی هۆکارەکانی هەوکردن دەدەن لە جەستەدا.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، وەکو بادەم، میتابۆلیزم باشتر دەکەن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکەنەوە، کارکردنی کۆئەندامی هەرس باشتر دەکەن، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.
هەربۆیە بادەم یەکێکە لە گرنگترین جۆری چەرەسات کە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی کێشدا.