کوردستانهەواڵ

ژمارەی لیست و حزب و بەشێک لە کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لیست‌و كاندیدو حزب‌و هاوپه‌یمانیه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردو پرۆسەکەش تائێستا بەردەوامە.

ئه‌مڕۆ شەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەکانی عێراق لەهەولێر، تیروپشکی بۆ پێدانی ژماره‌ به‌هاوپه‌یمانێتی، پارت‌و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌گوێره‌ى تیروپشکەکە، ژمارەی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکە 190 دەبێت‌و یه‌كێتیش 129یه‌.

ئەم تیروپشکەکە تەواوکەری تیروپشکەکەی ڕابردوو بوو، پێشتر کۆمسیۆن تیروپشکێکی کردبوو 69 ژمارەی بەکورسیی گشتیی پەرلەمانی کوردستاندابوو، بەڵام دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەپێدانی پێنج کورسیی بەکۆتا، ئەمڕۆ ژمارە بەپێنج کورسییەکەی کۆتاش درا، هەروەها ژمارە بەو کاندیدە سەربەخۆیانەش درا کە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، خۆیان کاندیدکردوە.

بەگوێرەی ڕێساکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر لیستێکی بەشدار لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانێت دوو هێندەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکە هەبێت‌و زانیاریه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پارتی زۆرترین كاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان 190 کاندیده‌.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20ى 10ى 2024، بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

تائێستا ئەو لیست‌و كاندیدانه‌ى ژمارەیان پێدراوە بەمشێوەیەن:

پارتی دیموکراتی کوردستان – ژمارە 190

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق – ژمارە 198

کوێخا عومەر تەرەماری – ژمارە 174

سامانی کەمئەندامان – ژمارە 180

جەبار محەممەد رەزا سۆڵەیی – ژمارە 119

جاسم محەممەد حوسێن – ژمارە 106

رزگار ئیبراهیم مەلا محەممەد – ژمارە 187

محەممەد مێرگەتی بەرکارەیی – ژمارە 118

ماهیر محەممەد ئیسماعیل – ژمارە 186

شانۆ بەگزادە – ژمارە 173

سامان نامیق ئیسکەندەر – ژمارە 172

سەفیرە سدقی خورشید – ژمارە 196

خێرخواز شێروان ئەحمەد بارانی – ژمارە 188

شەوکەت عیزەت – ژمارە 101

ئاوات حوسامەدین تەیب – ژمارە 194

سروە کۆیی – ژمارە 178

هێرۆ محەممەد – ژمارە 171

عەلی خۆشناو – ژمارە 176

عیسا نەسری – ژمارە 195

ئیدریس خدر حەسەن خدر – ژمارە 182

حەمکۆ – ژمارە 181

کاروان بەرخەسپی – ژمارە 193

ئیسلام یوسف سندی – ژمارە 197

مامۆستا خدر برای شەهید کوێخا – ژمارە 183

رێدار عەبدولخالق خۆشناو – ژمارە 184

جەلال پەرێشان – ژمارە 170

فەرهاد پیرباڵ – ژمارە 189

بەرزان حاجی کەریم بەرزنجی – ژمارە 192

نیهاد تەیب مەحموود ئاغا – ژمارە 175

دلێر کەریم – ژمارە 185

زێبار هەرکی – ژمارە 191

پێشتریش لە8ى 4ى 2024 ژمارە بەم لیستانە دراوە:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان – ژمارە 129

هاوپەیمانیی نیشتمانی – ژمارە 162

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان – ژمارە 133

بزووتنەوەی گۆڕان – ژمارە 114

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان – ژمارە 148

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان – ژمارە 147

نەوەی نوێ – ژمارە 157

بەرەی گەل – ژمارە 169

رەوتی هەڵوێست – ژمارە 161

هاوپەیمانیی سەردەم – ژمارە 164

بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان – ژمارە 123

بەرەی تورکمانی – ژمارە 146

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1. هەولێر: 32 کورسی
2. سلێمانی: 36 کورسی
3. دهۆک: 24 کورسی
4. هەڵەبجە: سێ کورسی
(کۆی گشتی: 95 کورسی)

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1. هەولێر: دوو کورسی

2. سلێمانی: دوو کورسی

3. دهۆک: یەک کورسی

4. هەڵەبجە: سفر کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button