ڕێژنە میدیا
منداڵان لەبەر بچوكی تەمەنیان، ناتوانن بە باشی راست و هەڵە جیابكەنەوە و خۆیان لە مەترسییەكان بپارێزن، وە بەهۆی ئەوەی حەز بە تاقیكردنەوەی شتە نوێیەكان دەكەن، زۆركات رەنگە ئەو رەفتارە بەرەو هەڵەیان بەرێت، بەتایبەتی كاتێك دەیانەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەو سەركێشییە تاقیدەكەنەوە، چونكە هیچ كاتێك ئینتەرنێت شوێنێكی پارێزراو نییە، دایكان و باوكان چۆن دەتوانن منداڵەكانیانی لێبپارێزن.
1. هۆشیاری لەبارەی مەترسییەكان
گرنگە فێری منداڵەكەت بكەیت لە ئینتەرنێت بە ملیۆنان هەژماری ساختە بونیان هەیە، كە درۆ دەكەن لەبارەی تەمەن، ناو، شوێنی نیشتەجێبون و هەر شتێك كە بیانەوێت، دەكرێت وا خۆیان دەربخەن ئەوانیش هەرزەكار یان منداڵن، لە كاتێكدا گەورەن.
2. وریای بكەرەوە لەبارەی ئەوەی چی بڵاودەكاتەوە
رێگە مەدە منداڵەكەت، ناوی ئەندامانی خێزانەكەی، وێنە، ژمارەی تەلەفۆن و زانیارییە كەسییەكانی بڵاوبكاتەوە، چونكە دەكرێت بەكاربهێنرێن بۆ مەبەستی نەرێنی.
3. پێی بڵێ كە قسەبكات كاتێك دودڵە
با منداڵەكەت ئاگادارت بكاتەوە ئەگەر كەسێك داوای وێنە، زانیارییە كەسییەكانی لێكرد، ئەگەر كەسێك نەبو كە لە ژیانی راستەقینە بینیبێتی و متمانەی پێی هەبێت، پێویستە بلۆكی بكات.
4. كەسێك نەبینێت كە لە ئینتەرنێت دەیناسێت
بیری بهێنەرەوە كە بەهیچ شێوەیەك چاوی بەو كەسانە نەكەوێت كە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ناسیویەتی و كارێكی مەترسیدارە.
5. چاودێری بكە
چاودێری منداڵەكەت بكە لەوەی تەماشای چی دەكات و قسە لەگەڵ كێ دەكات، كاتێك مۆبایلەكەیت لایە، بگەڕێ بەدوای ئەوەی پێشتر تەماشای چی كردوە.