ڕێژنە میدیا
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە: پلەکانی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردۆتەوە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44