ڕێژنە میدیا
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی هەناوی ئاشکرایکرد، هەر کەسێک بەشێوەیەکی بەردەوام لە رۆژانە کەمتر لە 5 کاتژمێر بخەوێت، توانای سێکسی لاواز دەبێت و مەترسی توشبوونی بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار زیاد دەکات.
ئۆلغا شاشکۆڤا، پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناوی روی بە رۆژنامەی “ئیزفیستیا”ی رووسی راگەیاند:” خەوتن بۆ ماوەی کەمتر لە پێنج لە کاتژمێر لە شەواندا زیانی زۆری تەندروستی دەبێت و کاریگەری دەکاتە سەر ئاست و وزەی کەسەکە، سیستەمی خەوتن و هۆرۆمۆنەکانی تێکدەدات و دەبێتە هۆی توشبوون بە قەڵەوی “.
ئەوەشی خستەڕوو:” کەمخەوی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شەکرە و شێرپەنجەش زیاد دەکات “.
ئەو پزیشکە رووسییە روونیشیکردەوە، کەمخەوی کاریگەری خراپی دەروونیشی دەبێت و بەردەوام ئەو کەسانەی توڕە دەردەکەون تەرکیزیان کەمدەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا توانای سێکسیشان لاواز دەبێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه به گه‌نجیی و به‌هێزیی بمێنێته‌وه، پێویسته ئه‌م سه‌رنجانه فه‌رامۆش نه‌كه‌یت:
– خۆ ڕزگاركردن له چه‌وری لاشه. قه‌ڵه‌ویی دژی ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆڕمۆنێك ده‌رده‌كات دژی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنه.
– خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه، چونكه باشترین هۆكارن بۆ زیادنه‌بوونی هۆڕمۆنی ئه‌سترۆجین له لاشه‌دا.
– خواردنی زه‌نك؛ ئه‌م مادده‌یه‌ش له گۆشتی سوور، ماسی، هێلكه و شیره‌مه‌نییه‌كاندا زۆره.
– خواردنی چه‌وری ته‌ندروست كه پڕیه‌تی له ئۆمێگا3، ئه‌م چه‌وریانه‌ش له زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون و ماسی زۆره.
– كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، هۆكارێكی مه‌زنی ڕزگاربوونه له كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن له لاشه‌دا.