عێراقکوردستانهەواڵ

کۆتا ئاگادارکردنەوە دەدرێتە حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕێژنە میدیا

 

لە نوێترین هەڵوێستیی حکومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.

بەگوێرەی زانیارەیە سەرەتاییەکان لە سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ سلێمانی نوێنەرێکی خۆی بەناوی ( سەعید الجەیاشی) رۆژی شەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٤، لەگەڵ هەرسێ باڵی کۆمەڵەکان لەبارەگای (کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران)، لە زرگوێز، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئاسایشی هەرێم کۆبۆتەوە.

لەو کۆبوونەوەکەدا بە زمانێکی ” تووند” راوێژکاری ئەعرەجی قسەی لەگەڵ کۆمەڵاکان کردووە و پێی راگەیاندوون کە دەبێت بارەگاکانیان لە زرگوێز چۆڵکەن و بیگوازنەوە بۆ (سوورداش) لە باکووری رۆژئاوای سلێمانی.

هەڵوێستی هەر سێ لایەنی کۆمەڵەش لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وڵامیان دەدەنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر ئاسایشی هەرێم ئەم پەیامەی بە لایەنەکانی کۆمەڵە راگەیاند.

ئەعرەجی لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر هەمان پەرس، لەدەباشان کۆبووەوە.
ئەم هەوڵە نوێەی ئەعرەجی لە چوارچێوەی رێکەوتنی نێوان ئێران و عێراق دایە کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار بوون و لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٣ دا واژوی لەسەرد کراوە.

بە پێێ رێککەوتنەکە دەبێت هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوور دووربخرێنەوە و چەکەکانیان دابماڵدرێت و لە کەمپەکاندا نیشتەجێێ بکرێن، هەر لەم چوارچێوەشدا قەڵای ( دیموکرات) لە کۆیە چۆڵکراوە و هەموویان لە کەمپەکانی خۆیاندا لەژێر چاوەدێری یوئێن نیشتەجێ بوون.

هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆمەڵە، دیموکرات، پارتی ئازادی) ساڵانێکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و مێژووی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژیمی پێشووی عێراق، ئەم هێزانە وا ناوزەد کراون کە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانیان لەبەر چاو گرتووە و زیاتر خەباتی سیاسییان پیادە کردووە و لەبری خەباتی چەکداری.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button