ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەرێم لە بریارێکدا ڕایگەیاند”ماددەی برنجی ناو بەشەخۆراک زیاد دەکرێت لە ٢.٥ کیلۆ بۆ ٣ کیلۆ بۆ هەر کەسێک و نیسکیش دەکرێتە یەک کیلۆ“.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە ” دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ بریکارەکان دابین دەکات و دابەشکردنێكی یەكسان لە سەرانسەری پارێزگاکان مسۆگەر دەکات”.
وتیشی، دەستیان بە دابەشكردنی بەشەخۆراك كردووە بەسەر پارێزگاكاندا بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ، كە پێكهاتووە لە ٦ ماددەی خۆراكی بۆ هەر هاووڵاتییەك.
هاوکات، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە،” لە 5ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ بەسەر بركارەكانی خۆراك دابەش دەكرێت و پاشان دەدرێتە هاووڵاتیان”.
وتیشی، “چەند مانگێكە برنج بۆ دوو كیلۆ و نیو كەم كراوەتەوە، بەڵام زیاد دەبێـتەوە و بۆ هەر هاووڵاتییەك دەبێتەوە بە سێ كیلۆ برنج، هاوكات بۆ بەشەخۆراكی شەشەم، بۆ هەر هاووڵاتییەك یەك كیلۆ نیسك دەدرێت و ئەو مانگە ئارینۆك (لەتكەنۆك) نادرێ و مادەكانی شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە، هاوشێوەی مانگەكانی دیكە دەدرێن”.