جیهانرۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەواڵ

ئێران : زانیاری نوێی لەسەر شێوازی کوشتنی هەنییە ڕاگەیاند و هەڕەشە دەکات

ڕێژنە میدیا

 

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئیسماعیل هەنییە، بە موشەکێکی کورتمەودا کوژراوە و کڵاوەی ئەو موشەکەش 7.5 کیلۆ گرام بوه‌.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ڕێگەی موشەکێکی کورت مەوداوە ئەنجامدراوە، ئەمریکاش پاڵپشتی لێکردوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئاشکرایکردوە، ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکەتبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، لە ڕێگەی موشەکێکی کورت مەودا بوە کە کێشی کڵاوەی ئەو موشەکەش 7.5 کیلۆگرام بوە، لە دەرەوەى شوێنى نیشتەجێبونەکەی ئاڕاستەکراوە.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، “ئێمە دوپاتی دەکەینەوە کە قەوارەی زایۆنی لە کات و شوێنی گونجاودا سزای ئازاربەخش و سەخت وەردەگرێت”.

ئیسماعیل هەنییە بەرپرسى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس، بەرەبەیانى 31 (تەمموز/7)ی 2024 لەناو جەرگەی تارانی پایتەخت، لەگەڵ پاسەوانه‌كه‌ی بەهۆی بە ئامانج گرتنیان بە مووشەک  گیانیان لەدەستدا .

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button