کوردستانهەواڵ

کەشناسی : ڕەوشی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما هاوشێوه‌ی‌ رۆژانی‌ داهاتوو ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ “ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 2ی‌ ئابی‌ 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت”.

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: ” خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.

هەروەها “سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 3- 8- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ”.

ئاماژەشی بەوە کردوە “. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.

هەروەها ڕەوشی کەشووهەوای شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆک : 41

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 45

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button