ڕێژنە میدیا
بارزانیەکان زیاتر له جارێك جینوساید كراون هەروەها ( راگواستن و نه‌فی كرد و قه‌تل و عام كردنیان ) بینیوە .
41 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان، له 31/7/1983 رژێمی له‌ناوچووی به‌عس تاوانێكی تری ره‌شی خسته سه‌ر خه‌رمانی ئه‌و تاوانانه‌ی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی قركردن و له‌ناو بردنی كورد ئه‌نجامی داوه.
به‌و بۆنه خه‌مناكه سه‌ری رێز له‌به‌رده‌م گه‌وره‌یی شه‌هیدانی ئه‌نفال داده‌نه‌وێنین و هاوخه‌می خۆمان به كه‌س وكاری و خانه‌واوده‌ی قوربانیانی بارزانیه جینوسایدكراوه‌كان راده‌گه‌ێنین.
له‌و رێكه‌وته‌دا رژێمی له‌ناوچوو گه‌مارۆی كۆمه‌ڵگاكانی قوشته‌به و به‌حركه و حه‌ریری له سنوری پاریزگای هه‌ولێر دا كه‌پێشتر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه رێژی بۆ له‌ناوبردنیان له زێد و مه‌فته‌نی خۆیان دوری خستبوونه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگایانه نیشته‌جێی كردبوو، سه‌رجه‌م گه‌نج و لاو و پیاوانی بارزانی راپێچی چاره‌نووسێكی نادیار كرد و هه‌ر مانگێك دوای ئه‌وه له بیابانه‌كانی بوصه‌یه گوله‌بارانی كردن له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا شوێن بزر كردن كه ژماره‌یان به‌پێی ئاماره‌كان 8000 كه‌س ده‌بوون .
دوای روخانی رژێمی به‌عس و پێكهێنانی حكومه‌تی فیدرال و هه‌ر زوو له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ت گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵی بازرانیه‌كان له بوصه‌یه له پارێزگای سه‌ماوه دۆزایه‌وه و دواتر چه‌ند گۆرێكی تریشی به‌دواداهات به سێی قوناغ 606 روفاتی بارزانیه‌كان گه‌رێندرایه‌وه زێدی خۆیان به‌م شێوه‌یه
1. 17/10/2005 هێنانه‌وه‌ی 503 روفات
2. 6/3/2014 هێنانه‌وه‌ی روفاتی 93 ئه‌نفالكراوی بارزانی كه له گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵی ناوچه‌ی بوصه‌یه له پارێزگای سه‌ماوه دۆزرابوونه‌وه
3. 2022 هێنانه‌وه‌ی 100 روفات
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوی ئه‌و تاوانانه بكه‌ین كه رژێمی له‌ناوچووی به‌عس دژی بارزانیه‌كان ئه‌نجامی داوه سه‌جه‌میان تاوانی كۆمه‌ڵكوژین و توخمه‌كانی جینوساید كردنیان تێدایه به‌پێی رێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
راگواستن و دور خستنه‌وه له زیدی باو و باپیرانیان و سه‌پاندنی ژیانی كوله‌مه‌رگی له ئۆردوگاكان و نه‌فی كردنیان بۆ باشوری عێراق و دواتر رێگه‌گرتن له وه‌چه‌نانه‌وه به شوێن بزر كردنی نێرینه‌كانیان و دواتر قه‌تلوعام كردنیان ، هه‌ر هه‌موویان توخمن له رێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان هاتوون كه یان تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه یان جینوساید.
دوای ئه‌نفالكردنی پیاوان و لاوانی بارزانی، ژنان و منداڵانی بارزانیه‌كان قورسایی و مه‌شه‌قه‌تی ژیانیان كه‌وته سه‌رشان، ژنه عه‌با ره‌شه‌كان شانیان دایه به‌ر قورسایی ژیان و سه‌ربه‌رزانه جێگای باوك و برا و پیاوه‌كانیان گرته‌وه و هه‌م به ره‌نجی شانیان مندالانیان به‌خێو كرد له‌و بارودۆخه سه‌خته نانیان بۆ په‌یدا كردن و هه‌میش به بیری و هه‌ستی كوردایه‌تی په‌روه‌رده‌ییان كردن هه‌ر بۆیه پێویسته لێره‌دا روڵی ئه‌و ژنه سه‌ربه‌رزانه به‌رز بنرخێنین، میدالیای رێزیان له به‌رۆك بدرێت.
زۆران له منداڵانی به‌جێماوی بارزانیه‌كان دوای ئه‌و كاره‌ساته خوێندنیان به‌جێ هێشت و له‌گه‌ڵ دایك و خوشكه‌كانیان هه‌رده‌م له ترس و دڵه راوكێدا ده‌ژیان و ئه‌و كه‌مه پیره پیاوانه‌ش كه مابوونه‌وه هه‌موو ده‌م دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ به‌دوایانه‌وه بوو، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ئه‌وانیش قر بكرێن ئه‌و بارودۆخه تا ساڵی 1991 و راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان درێژه‌ی هه‌بوو.
كاتێك باسی تاوانی جینوسایدی بارزانیه‌كان ده‌كه‌ین ناكرێ تیشك نه‌خه‌ینه سه‌ر رۆڵ و جوامێری خه‌ڵكی هه‌ولێر و جوامێری هه‌ولێریه‌كان له‌بیر بكه‌ین كاتێ دوای ئه‌و تاوانه‌ی به‌عس باوه‌شی گه‌رمیان بۆ بارزانیه‌كان كرده‌وه،كه جێگای سوپاس و پێزانینی هه‌موولایه‌كه, نه‌ك ته‌نها هه‌ولێریه‌كان میهره‌بانیانی بۆ بارزانیه‌كان نواند و به‌ڵكو مێژوو شاهیدی بۆ جوامێری خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌دات كاتێ باوه‌شی گه‌رمی بۆ خه‌ڵكی بادینان و هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندان شوێنی تر كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له زێدی خۆیان دروخرابوونه‌وه.
دوای دروست بوونی دادگای باڵای تاوانی عێراق ، دۆسێی جینوسایدی بارزانیه‌كان یه‌كێك بوو له‌و چه‌ند دۆسێییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه یه‌كلایی كرایه‌وه و له 11ی ئایاری 2011 ئه‌و دادگایه بریاری كۆتایی له‌باره‌یه‌وه دا وبه جینوساید له‌قه‌له‌می دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی جینوسایدی تێدا بوو كه له په‌یماننامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان دیاری كراوه، هه‌ر بۆیه پێویسته پشت به‌ستوو به بریاری ئه‌و دادگایه قه‌ره‌بووی شایسته‌ی كه‌س وكاری قوربانیه‌كان بكرێـه‌وه له‌پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه به‌جینوساید ناویان هاتووه وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران و كوردانی فه‌یلی و راگواستنی به‌زۆری قه‌له‌دزه و سید صادق.
هه‌روه‌ك به‌پێویستی ده‌زانین له‌و بۆنه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌وه بكه‌ینه‌وه كه پێویسته په‌له‌بكرێت له ئه‌نجام دانی نۆرینی DNA بۆ كه‌س و كاری كه‌س وكاری قوربانیان تاكو له‌كاتی دۆزینه‌وه روفاتی هه‌ر قوربانیه‌ك به‌راورد بكرێت و روفاته‌كان بناسرێنه‌وه.
باشترین رێز گرتن له قوربانیانی جینوساید یه‌كخستنی هێز و توانا و وتاره‌كانه به هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه بۆ به‌دی هێنانی ئاواتی شه‌هیدان و رێزگرتن له مافی هاولاتی بوون به ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و هێنانه كایه‌ی په‌رله‌مانێكی كارا و چالاك و دروست كردنی حكومه‌تێك كه به‌رگری كاری هاولاتیان بێت و كاره‌كانی بۆ خۆشگوزه‌رانی ته‌رخان بكات و بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ماف و استحقاقه داراییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خه‌ت بێت .
به‌ڵێ با له‌و یاده‌دا بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه موچه و شایسته داراییه‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدان هاوشێوه‌ی شه‌هیدانی عێراقی لێ بكرێت و وه‌كو ئه‌وان له سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و عێراقه سودمه‌ند بن چونكه به‌رهه‌می خوێنی ئه‌وانه ناكرێ كه‌متر له خه‌ڵكی تر ئه‌وان سوده‌مه‌ند بن ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێ كردنی ده‌قی هه‌ردوو برگه‌ی مادده‌ی 132 ده‌ستور ده‌بێت
هه‌روه‌ها پشت به‌ستوو به بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان عێراق پێویسته قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی قوربانیان بكرێته‌وه هه‌ر له قه‌ره‌بووی گیان و ماڵ و دوباره بنیاد نانه‌وه‌ی گونده وێرانكراوه‌كان